٢٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٢
Source: Mehrnews
ئاڵدار خەلیل: هەوڵەکانی پەکەکە کاریگەری لە سەر کوردی سووریا هەیە

ئاڵدار خەلیل، وێڕای جەخت لەسەر کاریگەربوونی هەوڵەکانی پەکەکە لەسەر هەڵوێستی تورکیا هەمبەر سووریا، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی کورد لە بواری سیاسی، مافی و دەستووری سووریاوە دەستەبەر نەکراوە و ئەگەر پرسەکە چارەسەر نەکرێت، گفتوگۆکان سەبارەت بە دانانی چەک بێ واتا دەبێت.

  ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا وێڕای جەخت لەسەر هەوڵەکانی پەکەکە لەسەر هەڵوێستی تورکیا هەمبەر سووریا کاریگەری دەبێت، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی کورد لە ڕوانگەی سیاسی، مافی و دەستووری سووریا دەستەبەر نەکراوە و ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی دانانی چەک بێ واتا دەبێت.

ناوبراو هەوڵە پێشووەکانی دیمەشق لە ڕابردووی تاک لایەنە وەسف کرد و زیادی کرد: بەم حاڵەوە، ئێمە بەدوای گفتوگۆ و هاکارین.

خەلیل پێش بینی کرد کە هەوڵەکانی پەکەکە لەسەر هەڵوێستی تورکیا هەمبەر سووریا کاریگەر دەبێت و زیادی کرد: تورکیا بوونی پەکەکە و گرووپەکانی نزیک لە ئەوی کردووەتە بیانوویەک بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا و بە پێی گۆڕاناکرییەکانی ئەم دواییە، چی دیکە تورکیا بیانوویەکی نییە بۆ هێرش بۆ سەر ناوچەکانی ئێمە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha